دیپلۆماتێکی ڕووسیا: بەکرێگیراوانی ڕژێمی زایونی شان بە شانی ئۆکرانییەکان خەریکی پێکدادانن
May 04, 2022 19:53 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی: بەکرێگیراوانی ڕژێمی زایونی شان بە شانی ھێزەکانی ئۆکرانیا خەریکی پێکدادانن لەم وڵاتەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لەپاڵ یەکەکانی ئۆکرانیا کۆمەڵێک بەکرێگیراوی سەر بە ڕژێمی زایونیش خەریکی پێکدادانن.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا شەوی چوارشەممەش ڕژێمی زایونیی بە لایەنگری لە نیۆنازییەکان لە ئۆکرانیا تۆمەتبار کرد.
ئەم تۆمەتانەی زاحارۆڤا دوای ئەوە دێت کە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند، ڕژێمی زایونی ڕەزامەند بووە بە ناردنی یارمەتیی سەربازی بۆ ئۆکرانیاو کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی لە بارەی پەرە پێ دانی یارمەتیی سەربازی بۆ ئۆکرانیا خەریکی ڕاوێژ کردنن.