جەختی کاربەدەستێکی بریتانی لە سەر دادگایی کرانی بکوژانی پەیامنێرەکەی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407985-جەختی_کاربەدەستێکی_بریتانی_لە_سەر_دادگایی_کرانی_بکوژانی_پەیامنێرەکەی_فەلەستین
نوێنەرێکی بریتانی داوای بە دواداچوونی سەربەخۆو زوڵاڵی کرد بە مەبەستی دادگایی کردنی بکوژانی «شیرین ئەبو عاقیلە»ی پەیامنێری فەلەستینی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 17, 2022 07:35 Asia/Tehran
  • جەختی کاربەدەستێکی بریتانی لە سەر دادگایی کرانی بکوژانی پەیامنێرەکەی فەلەستین

نوێنەرێکی بریتانی داوای بە دواداچوونی سەربەخۆو زوڵاڵی کرد بە مەبەستی دادگایی کردنی بکوژانی «شیرین ئەبو عاقیلە»ی پەیامنێری فەلەستینی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «بامبوس چارالامبوس» نوێنەری سەربە پارتی کرێکاری ئەنجومەنی عەوامی بریتانیا لە لێدوانێکدا، کەڵک وەرگرتنی لەشکریانی زایونی لە توندوتیژیی ئیدانە کرد.

«بامبوس چارالامبوس» وتیشی: گوشاری سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت و ھەڵوێستی فەرمیی ئێمە ئەمەیە کە بێ ئەرێ و نەرێ کەڵک وەرگراتی لەشکریانی ئیسرائیلی لە توندوتیژی ئیدانە بکەین.

ئەم کاربەدەستە بریتانیە وێڕای پێداگرتن لە سەر بەدواداچوونی سەربەخۆ، وتیشی: تاوانباران دەبێ ڕادەستی دەزگای دادەڤانی بکرێن، ئەمەش ھەمان ھەڵوێستی فەرمیی پارتی کرێکارە.