ھەڵاتنی سەرۆک کۆماری سریلانکا بەرەو مالدیڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409557-ھەڵاتنی_سەرۆک_کۆماری_سریلانکا_بەرەو_مالدیڤ
سەرۆک کۆماری سریلانکا بە خۆی و ھاوسەرەکەیەوە بەرەو مالدیڤ ھەڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2022 06:04 Asia/Tehran
  • ھەڵاتنی سەرۆک کۆماری سریلانکا بەرەو مالدیڤ

سەرۆک کۆماری سریلانکا بە خۆی و ھاوسەرەکەیەوە بەرەو مالدیڤ ھەڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئیدارەی سریلانکا رایگەیاندووە: «گۆتابایا راجاپاکسا» سەرۆک کۆماری سریلانکا دوای ئەوەی رەزامەندیی لەسەر دەست لەکارکێشانەوەکەی دەربڕیوە،سەرەنجام سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بە فڕۆکەیەکی سەربازی لەگەڵ هاوسەرەکەی بەرەو دورگەکانی ماڵدیڤ هەڵات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە، ماوەی چەند مانگێکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی پەیوەست بە گرانیی سووتەمەنی و کەل و پەلی دیکە سریلانکای گرتوەتەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوشدا خۆپیشاندانەکان توندوتیژییان لێکەوتەوە و دواجار بەربەستە ئەمنییەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی  و شوێنی مانەوەی سەرۆک وەزیرانیان شکاند و چونە ئەو شوێنانەوە.

لە ئێستادا دەوڵەتی سریلانکا خەریکی دانوستانە لەگەڵ سندوقی نێونەتەوەیی دراڤ دا بۆ ئەوەی ھەگبەی یارمەتیی لێ وەراگرێت.