ته‌مووز 14, 2022 02:11 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی ئەورووپا: پەیمانی سەربازیی تەلەبیب لەگەڵ عەرەبەکانی کەنداوی فارس شکست دێنێ

ھزرگەیەکی ئەورووپی ڕایگەیاندووە: تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس ئێران بە مەترسی نازانن و عەرەبستان و ئیماراتیش بە نیازی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانیان لەگەڵ ئێرانن.

ھاوکات لەگەڵ گەشتەکەی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، جارێکی تر ھزری پێکھێنانی ناتۆی عەرەبی لە ڕادەربڕینی ھێندێک لە کاربەدەستانی ناوچەکەو ھەروەھا میدیاکاندا دەبیسترێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ھزرگەی «ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی ئەورووپا» ڕۆژی چوارشەممە لە شرۆڤەیەکی پەیوەست بە گەشتەکەی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ فەلەستینی داگیرکراو و ھێنانەئارای باسی پێکھێنرانی بەرگریی ھاوبەش لە نێوان ڕژێمی کاتیی زایونی  لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە ، نووسیویەتی: پەیمانی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و ڵاتانی عەرەبی قەراخی کەنداوی فارس، بە دەردی ھەمان گەڵاڵە شکست خواردووەکانی دەوڵەتی ترەمپ دەڕوات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ھزرگە ئەورووپییە، تەواوی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس، ئێران بە ھەڕەشەو مەترسییەکی بەرچاو نازانن، تەنانەت ئەوانەش وا ئەم کارە دەکەن لەوانە عەرەبستانی سەعودی بە نیازی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لەگەڵ ئێرانە لە ڕێگای ھەڵس و کەوتی دیپلۆماسیەوە، وەک چۆن ئیماراتیش بە تەمای پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابوورییە لەگەڵ ئێراندا.

سەرپەیڤ