سیربستان بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دژی ئێران پەیڕەو ناکات
میدیایەکی ئەورووپی ڕایگەیاند: سیربستان تاکە وڵاتی پاڵێوراوی ڕۆژئاوای دەڤەری باڵکان بۆ ئەندامەتی لە یەکێتیی ئەورووپایە کە بە ھەوڵی بەرتەسک کردنەوەی ئێران لە لایەن ئەم یەکێتیەوە پەیوەست نەبووە.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «ئێگزیت» ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا لە ٢٧ی ژوئەن دا بڕیاری ڕاپەڕاندنی پلانی بەرتەسک کردنەوەی ئێرانی داو «جۆزیپ بۆرڵ»ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش ١٣ی ژوئیە وتی: وڵاتانی ئیسلەند، لیختێن شتاین، نەرویژ، مەگدونیەی باکووری، مۆنته نێگرڵ، ئالبانی، ئۆکرانیاو مۆلداڤی پێوەی پەیوەست بوونە.
سەرباری ئەمە سیربستان کە لەو وڵاتانەی سەربە یەکێتیی ئەورووپایە بڕیاری داوە بەو پلانەوە پەیوەست نەبێت.
ژووری بازرگانیی سیربستان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: سیربستان و ئێران دەتوانن بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە ڕووی ئابوورییەوە پێکەوە ھاوکارییان ھەبێت و پەیوەندیی ئابووری خۆیان کەمتاکوت لە ھەموو ئاستێکدا ھەر لە پیشەسازیی خۆراکەوە بگرە ھەتا وزە، گەشتیاری، تەندروستی و پاکپارێزی، تەلەفۆنخانە و تەکنۆلۆژیای ڕۆژ بەرز کەنەوە.
ھەروەھا لە بەیاننامەیەکیش دا کە لەم دواییە بڵاو بووەتەوە باسی ئەوە کراوە کە، سیربستان بڕیارە کاتێک کە دەوڵەتی تازەی سیربستان دیاری کرا، سەرۆکایەتیی ھاوبەشی لێژنە ھاوکاریی ئابووریی نێوان دوو وڵات بە ئەستۆبگرێت.