پلاسخارت: تورکیا ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ عێراق دا بۆ لێکدانەوەی ھێرشەکەی سەر دھۆک
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409952-پلاسخارت_تورکیا_ئامادەی_ھاوکارییە_لەگەڵ_عێراق_دا_بۆ_لێکدانەوەی_ھێرشەکەی_سەر_دھۆک
نێردەی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی ئامادە بوونی تورکیای کردووە بۆ ھاوکاری لەگەڵ عێراق بە مەبەستی لێکدانەوەی ھێرشەکەی سەر دھۆک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2022 13:47 Asia/Tehran
  • پلاسخارت: تورکیا ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ عێراق دا بۆ لێکدانەوەی ھێرشەکەی سەر دھۆک

نێردەی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی ئامادە بوونی تورکیای کردووە بۆ ھاوکاری لەگەڵ عێراق بە مەبەستی لێکدانەوەی ھێرشەکەی سەر دھۆک.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «جنین پلاسخارت» نێردەی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیەی وتووە، تورکیا دامادەی ڕاگەییشتنی ھاوبەشە لەگەڵ عێراق دا بە پرسی ھێرشەکەی سەر دھۆک بۆ ڕوون بوونەوەی ڕاستییەکان.

نێردەی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتووشیەتی: لە وتووێژی ڕۆژی ڕابردووی لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکی تر لە سەر گرینگایەتیی ئەنجام دانی توێژینەوەیەکی زوڵاڵ و ھەمەلایەنە بە شێوەی ھاوبەش و یان سەربەخۆ پێی داگرتووە.

پلاسخارت وتیشی: کازمی وتوویەتی: دەبێ کۆتایی بە گریمانەو، حاشاکردن و لێک نەگەییشتن و توندوبوونەوەی ئاڵۆزییەکان بھێندرێت.