چۆڵ کرانی هەزاران ماڵ لە ژاپۆن لەبەر باهۆز و لێک ترازانی زەوی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410438-چۆڵ_کرانی_هەزاران_ماڵ_لە_ژاپۆن_لەبەر_باهۆز_و_لێک_ترازانی_زەوی
ھاتنی باهۆزی ئۆستۆڤایی لە ژاپۆن بووە هۆی داکردنی بارانێکی بەخوڕلە ناوچەکە و ماڵ بەجێ هێشتنی ناچاریی هەزاران کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2022 12:16 Asia/Tehran
  • چۆڵ کرانی هەزاران ماڵ لە ژاپۆن لەبەر باهۆز و لێک ترازانی زەوی

ھاتنی باهۆزی ئۆستۆڤایی لە ژاپۆن بووە هۆی داکردنی بارانێکی بەخوڕلە ناوچەکە و ماڵ بەجێ هێشتنی ناچاریی هەزاران کەس.

ناوەندی کەشناسیی ژاپۆن ڕۆژی شەممە رایگەیاند: باهۆزی "میئاری" پاشنیوەڕۆی شەممە لە پاریزگای "شیزۆئوکا" لە باشووری ڕۆژئاوای تۆکیۆی پێتەختی ئەم وڵاتە ھەڵیکرد و بووە هۆی داکردنی بارانێکی یەکجار زۆر و دوابەدوای ئەوەش ناوەندی کەشناسی وشداری لێکترازانی زەوی و ھەستانی لافاوی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ زیاتر لە حەفتا و دوو هەزار کەس لە شاری «شیزوئوکا» ئاگادار کرا.نەتەوە کە لەبەر ئەگەری لێک ترازانی زەوی ناوچەکە چۆڵ کەن.

ناوەندی کەشناسیی ژاپۆن وشداریی بەرز بوونەوەی شەپۆلی لە ناوچە کەناراوییەکانیشی داوە بە تۆکیۆ و ناوچەکانی گردووپەڕی.

کاربەدەستان هەروەها وشدارییان داوە لە خەڵک لە چۆمەکان نزیک نەبنەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەگەری زۆرە ئاستی ئاوی چۆم و ڕووبارەکان لەناکاو  بەرز ببێتەوە.