کاردانەوەی ئۆزبەکستان بە هەواڵی کۆبوونەوەی نێوان ئەسەد و ئەردۆغان لەجڤینی سەمەرقەند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410745-کاردانەوەی_ئۆزبەکستان_بە_هەواڵی_کۆبوونەوەی_نێوان_ئەسەد_و_ئەردۆغان_لەجڤینی_سەمەرقەند
ئۆزبەکستان هەواڵی کۆبوونەوەی نێوان بەشار ئەسەد و ئەردۆغان لە لوتکەی شانگهای ڕەتکردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2022 05:54 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئۆزبەکستان بە هەواڵی کۆبوونەوەی نێوان ئەسەد و ئەردۆغان لەجڤینی سەمەرقەند

ئۆزبەکستان هەواڵی کۆبوونەوەی نێوان بەشار ئەسەد و ئەردۆغان لە لوتکەی شانگهای ڕەتکردەوە.

 پێشتر میدیاکان ڕایانگەیاندبوو کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشار ئەسەد و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی شانگهای لە مانگی ئەیلولدا کۆدەبنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی نۆڤۆستی، ڕێکخەری نیشتمانیی ئۆزبەکستان ڕایگەیاندووە کە پرسی ئامادەبوونی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە سەمەرقەند لە ناو ئەم ڕێکخراوەدا تاوتوێ نەکراوە.

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیاش ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە.