دۆزرانەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی پەیوەست بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە ماڵی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410900-دۆزرانەوەی_بەڵگەنامە_نهێنییەکانی_پەیوەست_بە_کشانەوەی_ئەمریکا_لە_بەرجام_لە_ماڵی_ترەمپ
وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند لە نێو ئەو بەڵگانەی لە نێو بیناکەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دۆزراوەتەوە، بەڵگەی ڕۆژێک دوای کشانەوەی ئەم وڵاتە لە بەرجامیش بەدی دەکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2022 06:55 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی پەیوەست بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە ماڵی ترەمپ

وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند لە نێو ئەو بەڵگانەی لە نێو بیناکەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دۆزراوەتەوە، بەڵگەی ڕۆژێک دوای کشانەوەی ئەم وڵاتە لە بەرجامیش بەدی دەکرێت.

« دۆناڵد ترەمپ» لە ٨ی مای ٢٠١٨ بە شێوەی یەکلایەنە لە بەرجام کشایەوە و بانگەشەی کرد کە خوازیاری ڕێککەوتنێکی پتەوترو درێژترماوەترە لەگەڵ تاران دا. هەروەها حکومەتەکەی بایکۆتێکی یەکلایەنەی بەربڵاوی لەژێر ناوی "ئەوپەڕی گوشار» بەسەر ئێراندا سەپاند کە دواجار شکستی هێنا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وردەکارییەکانی ئەو بەڵگەنامانەی بڵاوکردەوە کە لە کۆشکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە فلۆریدا دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەم وه‌زاره‌تخانەیە راشیگه‌یاندووە که‌ له‌ نێو ئه‌و به‌ڵگه‌ نهێنییانه‌دا که‌ تره‌مپ دوای کۆتاییهاتنی سه‌رۆکایه‌تیەکەی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوونی، به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به‌ "رۆژێک دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ رێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران" یش بەدی دەکرێت.