تەقینەوە لە نزیک باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە کابول
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411006-تەقینەوە_لە_نزیک_باڵیۆزخانەی_ڕوسیا_لە_کابول
هەندێک لە سەرچاوە بیانییەکان باسیان لە تەقینەوەیەک لە ناوچەیەکی کابول لە نزیک باڵیۆزخانەی ڕووسیا کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2022 09:21 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە نزیک باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە کابول

هەندێک لە سەرچاوە بیانییەکان باسیان لە تەقینەوەیەک لە ناوچەیەکی کابول لە نزیک باڵیۆزخانەی ڕووسیا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسی، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕوودانی تەقینەوەیەکی لە کابول، لەو ناوچەیەی کە بینای باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەفغانستان لێیە، ڕاگەیاند.

ئه‌م سه‌رچاوه‌  ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌که‌دا هه‌ندێک که‌س گیانیان له‌ده‌ستدابێت و بریندار بووبێت، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ک له‌باره‌ی کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌که‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

سەرچاوە هەواڵییە ئەفغانییەکان هەروەها باسیان لە تەقینەوەکە لە ناوچەی دارلامان لە کابول کردووە.

تا ئێستا سەرچاوە فەرمییەکانی ئەفغانستان زانیاری وردیان لەو بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.

هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە تەقینەوەکە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوپەیمانان لەبەردەم یەکێک لە دەرگاکانی باڵیۆزخانەی ڕووسیا ڕوویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هەندێک کەس لە تەقینەوەکەدا بریندار بوون.

هەندێک لە سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە هێزەکانی تاڵیبان لە نزیک باڵیۆزخانەی ڕووسیا تەقەیان لە خۆکوژەکە کردووە.