ئه‌یلوول 08, 2022 22:32 Asia/Tehran
  • شاژنی بەریتانیا ماڵئاوایی لە ژیان کرد

کەمتر لە کاژێرێک لەمەوبەر میدیاکانی بریتانیا ھەواڵی ژیانئاوایی شاژنی بریتانیا «ئێلیزابێت»یان بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەرییەکانی دەرەوە ،کەمتر لە کاژێرێک لەمەوبەر میدیاکانی بریتانیا ھەواڵی ژیانئاوایی شاژنی بریتانیا «ئێلیزایێت ئلێکساندرا مری» ناسراو بە «ئێلیزابێتی دووھەم» یان بڵاو کردەوە.

«ئێلیزابێتی دووھەم» شاژنی بریتانیا لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو لە بەر بەساڵایچوون و پەک کەوتەیی بەشداریی نەریت و ئاھەنگە گشتییەکانی نەدەکرد. ناوبراو سێ شەممەی ڕابردوو لە بەر نەخۆشیی بە زەحمەت بەشداریی ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی سەرۆک وەزیرانی تازەی بریتانیا کرد .

«ئێلیزابێتی دووھەم» لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا بە پێی ڕاسپاردەی پزیشکان بە ناچاری لە یەکێک لە کۆشکەکانی لە سکۆتلەند نیشتەجێ ببوو. لە ئێستادا ئاڵای بەریتانیا بە سەرتاسەری ئەم وڵاتەدا بۆ کۆچی شاژن «ئیلیزابێتی دووھەم» بە نیوەھەڵکراوی ماوەتەوە.

ھەواڵەکان لە بەریتانیاوە دەربڕی ئەوەن کە شازادە «چاڵز»ی کوڕی شاژنی بریتانیا بڕیارە بە ناوی پاشای بەریتانیا جێگای دایکی بگرێتەوە.

سەرپەیڤ