ئه‌یلوول 13, 2022 12:30 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان لە پاکستان

سێهەمین کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان لە پایتەختی پاکستان بە ئامادەبوونی شاندەکانی وڵاتانی ئاسیا و ئەقیانوسیە و هەروەها شاندێک لە پەرلەمانتارانی ئێران دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ نەریتی دەست پێ بوونی کۆنفرانسی ناوچەیی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان بۆ گەشەپێدانی پاوەجێ بە ئامادەبوونی «شەهباز شەریف» سەرۆک وەزیرانی پاکستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئەم وڵاتە و سەرۆکی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان لە هۆڵی پەرلەمانی پاکستان لە شاری ئیسلام ئابادی پێتەخت بەڕێوە چوو.

ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری ئیسلام ئاباد بەردەوام دەبێت.

شاندەکەی ئەنجوومەنی ئیسلامیی ئێرانیش بە سەرۆکایەتی «مەلەک فازڵی» نوێنەری سەراوان ئامادەی کۆبوونەوەکانە.

کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان بە ئامانجی بەرز کردنەوەی ئاستی وریایی خەڵک لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا و ئەو وێرانکارییانەی کە بەهۆی لافاوەوە تووشی دەبن و گرنگیدانێکی تایبەت بە دۆخی قوربانیانی لافاو لە پاکستان بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ