ئامادەیی ڕاگەیاندنی گۆتێرێش بۆ یارمەتیدانی کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411476-ئامادەیی_ڕاگەیاندنی_گۆتێرێش_بۆ_یارمەتیدانی_کۆتایی_هێنان_بە_شەڕی_ئۆکرانیا
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لە ئاراستەی دامەزراندنی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2022 05:43 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی گۆتێرێش بۆ یارمەتیدانی کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لە ئاراستەی دامەزراندنی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، "ئەنتۆنیۆ گوتێرێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕەخساندنی هەلومەرجێک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە سەر بنەمای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە گرنگ زانی.

گۆتێرێش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەگەری کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان سەرۆکەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا نزیکە لە مەحاڵەوە، وتیشی: ئەم پرسە لە کۆتایی دا پەیوەستە بە هەردوو سەرۆکەوە.

لە ڕۆژانی داهاتوودا و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی ئەم ڕێکخراوەدا، بڕیارە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پرسی ئۆکرانیا و ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەو کودی کیمیایی ئەو وڵاتە دانوستان بکات.

حەفتاوحەوتەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٣ی ئەیلولەوە دەستی پێکراوە، بەڵام چڕبوونەوەی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە لە ٢٠ بۆ ٢٦ی ئەیلولە کە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ لە بارەگای ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە لە نیویۆرک بەڕێوە دەچێت و سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان لە ھۆڵی ئەم دامەزراوەیەدا باسی هەڵوێست و بۆچوونەکانیان دەکەن.