خۆپیشاندان لە مەیدانی تایمزی نیویۆرک بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i412117-خۆپیشاندان_لە_مەیدانی_تایمزی_نیویۆرک_بۆ_پشتیوانی_لە_گەلی_فەلەستین
کۆمەڵێک لە چالاکوانان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ بۆ پشتیوانی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین لە مەیدانی تایمزی نیویۆرک لە ئەمریکا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2022 07:42 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە مەیدانی تایمزی نیویۆرک بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین

کۆمەڵێک لە چالاکوانان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ بۆ پشتیوانی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین لە مەیدانی تایمزی نیویۆرک لە ئەمریکا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، دەستەیەک لە چالاکانی مافی مرۆڤ دوێنێ (شەممە) لە میانەی پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین و ئیدانەکردنی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەلی فەلەستین لە قودس و کەناری ڕۆژاواو هەروەها هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسایان ئیدانە کرد.

"بەرخۆدان ھەتا گەڕانەوە بۆ فەلەستین" و "ئێمە فەلەستین بە بەخت کردنی گیانی خۆمان ئازاد دەکەین" لە گرنگترین دروشمەکان بوون کە لەم ڕێپێوانەدا ھەڵدران.

جێگای ئاماژەیە لە چەند حەوتەوی ڕابردوودا و دوای دەسپێکی جەژنی جولەکەکان، ڕژێمی زایۆنی ڕێوشوێنی تایبەتی لە قودسی داگیرکراو جێبەجێ کردووە و هێرشەکانی شارۆچکەنشینەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقساش لەم ماوەیەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.