تشرینی دووه‌م 22, 2022 04:54 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەندۆنێزیا گەییشتە ١٦٢ کەس

دوابەدوای بوومەلەرزە ۵.۶ ریختەرییەکەی ڕۆژی دووشەممە لە ڕۆژئاوای ئەندۆنێزیا ١٦٢ کەس گیانیان لە دەست داو سەدان کەسیش بریندار و بێسەروشوێن بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕزوان کومەیل» پارێزگاری پارێزگای «جاوا»ی ڕۆژئاوای ئەندۆنێزیا ڕایگەیاندووە، ھەتا ئێستا ١٦٢ کەس گیانیان لەدەست داوە کە زۆربەیان منداڵن.

بەگوتەی«کومەیل» ٣٢٦ کەسیش برینداربوونە کە زۆربەیان توشی شکانی ئیسقان ھاتوون.

ڕۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ۵.۶ پلە بە پێوەری شەپۆلەکانی ناوپڵی  زەوی ئەندۆنێزیای هەژاند، ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە کە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە ئاستی زەویەوە ڕوویدا، لە ناوچەیەکی پارێزگای «جاوا» لە ڕۆژئاوای ئەندۆنێزیا بووە.

هەروەها لە جاکارتای پایتەختی ئەم وڵاتەش هەست بە ھەژانی زەوی کراوە.

سەرپەیڤ