کانونی دوھەم 01, 2023 18:16 Asia/Tehran
  • قەشەی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسینا: ئێران وڵاتێکی بەهێزە لە ناوچەکەدا

قەشەی ناوچەی «ئاگیون ئانارگیرۆن» لە ڕۆژئاوای ئەسینای پایتەختی یۆنان، ئێرانی وەک وڵاتێکی ھێزمەند لە ناوچەکەدا ناوبردو هیوای خواست کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆڵی زیاتر لە گۆڕەپانی جیهانیدا بگێڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «ئانتۆنیۆس مەلوف»، قەشەی ناوچەی  «ئاگیون ئانارگیرۆن» کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەسینای پایتەخت، لە دیدارێکدا لەگەڵ «مەهدی نیکخاھی قومی» ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یۆنان ، وێڕای ئاماژەکردن بە ئاژاوەکانی ئەم دواییە لە ھێندێک شاری ئێراندا ، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەو حکومەت و سەرکردایەتییە بەهێزەیەوە، لە سەر ڕێبازی پێشکەوتنی خۆی بەردەوامە.

قەشە«ئانتۆنیۆس مەلوف» بە ئاماژە بە سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردارقاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتیشی: شەهید سولەیمانی لە بەردەم داعش لە ناوچەکە وەستاو بە دروستکردنی تەوەرەیەکی بەرخۆدان ڕێگری لە دابەشبوونی وڵاتانی ناوچەکە و گۆڕدرانی سنوورەکانیان کرد.

ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یۆنان کە سەردانی کەنیسەی "ئاگیۆن ئاکیندینۆن" کەنیسەی ناوەندی ناوچەی «ئاگیۆن ئانارگیرۆن» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای ئەسیناس کرد بوو، ساڵھاتی لە دایکبوونی پێغەمبەری یەکتاپەرستی، عیسا مەسیح (ع) ی لە قەشە«ئانتۆنیۆس مەلوف» پیرۆز کرد.

سەرپەیڤ