خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی فەرەنسا لە مەڕ ئیدانەکردنی هێرشەکەی ئەم دواییەی پاریس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414143-خۆپیشاندانی_کوردانی_دانیشتووی_فەرەنسا_لە_مەڕ_ئیدانەکردنی_هێرشەکەی_ئەم_دواییەی_پاریس
کوردانی دانیشتووی فەرەنسا بۆ ئیدانەکردنی هێرشی ئەم دواییە لە پاریس کە کوژرانی سێ کوردی لێکەوتەوە دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2023 20:00 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی فەرەنسا لە مەڕ ئیدانەکردنی هێرشەکەی ئەم دواییەی پاریس

کوردانی دانیشتووی فەرەنسا بۆ ئیدانەکردنی هێرشی ئەم دواییە لە پاریس کە کوژرانی سێ کوردی لێکەوتەوە دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، کوردانی دانیشتووی فەرەنسا، وێڕای بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە بەردەم بینای لافاییت لە پاریس ،بۆ ئیدانەکردنی ھێزشەکەی ئەم دواییەی پایتەختی ئەم وڵاتە دروشمیان ھەڵدا.

بەپێی ئەم راپۆرتە، خۆپیشاندەران لە بەردەم بینای لافیت لە پاریس وێنەی سێ قوربانیەکەی ئەو هێرشەیان بەرز کردبووەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی فەرەنسا، ئامانجی هێرشەکەی پاریس کوشتنی ژمارەیەک کورد بووە کە لە فەرەنسا دەژین و بە تەماش بوونە ھەمان رێوشوێن دژی کۆچبەرانی دیکەش بگرنەبەر.

هەروەها گروپی پەسەک زەردەکانیش لە فەرەنسا ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا دژی چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینی و زیادبوونی هەڵاوسان.