خوێندکارانی ئەفغانستان بەرامبەر بە تاوانەکانی «شازادە هەری» ناڕەزایەتییان دەربڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414186-خوێندکارانی_ئەفغانستان_بەرامبەر_بە_تاوانەکانی_شازادە_هەری_ناڕەزایەتییان_دەربڕی
خوێندکارانی پارێزگای هیلمەند لە کاردانەوە بە تاوانەکانی «شازادە هەری» ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا لە مەڕ کوشتنی ٢٥ هاووڵاتی ئەفغانستان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2023 15:39 Asia/Tehran
  • خوێندکارانی ئەفغانستان بەرامبەر بە تاوانەکانی «شازادە هەری» ناڕەزایەتییان دەربڕی

خوێندکارانی پارێزگای هیلمەند لە کاردانەوە بە تاوانەکانی «شازادە هەری» ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا لە مەڕ کوشتنی ٢٥ هاووڵاتی ئەفغانستان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

«شازادە هەری» لە بیرەوەرییەکانیدا بە ناوی SPARE دەڵێت: لە ساڵی ٢٠١٢ کە بۆ دووەمجار چووە ئەفغانستان، لە شەش ئۆپەراسیۆنی هەلیکۆپتەردا ٢٥ ئەندامی تالیبانی کوشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دەنگی ئەفغانستان (ئاوا) نزیکەی ٢٠ خوێندکارانی نزیکەی ٢٠ کۆلیژی زانکۆیەک لە شاری هیلمەند لە باشووری ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتیانی ئەفغانستانی خوازیاری دادگایی کرانی ئەم شازادەیە بوون.

مامۆستایەکی زانکۆ کە بەشداریی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی یەکشەممەی شاری هیلمەندی کردبوو، وتی: دڕندەیی «هەری» و هاوڕێکانی و هەر کەسێکی دیکەش لە هیلمەند و ناوچەکانی دیکەی ئەفغانستان جێگەی قبوڵکردن نییە و دەبێت مێژوو ئەم کردەوە دڕندانەیەی لە بیر بمێنێ.

مەلا عەبدوڵڵا، هاوڵاتییەکی دیکەیە کە لە ساڵی ٢٠١١ لە هێرشەکانی بەریتانیا بۆ سەر هیلمەند چوار ئەندامی خێزانەکەی لەدەستداوەو دەڵێت: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ئەم کەسە دادگایی بکات.

هیلمەند بەردەوام جێگەی سەرنجی هێزەکانی بەریتانیا بووە لە ئەفغانستان.