کانونی دوھەم 10, 2023 15:59 Asia/Tehran
  • پاپا داوای دەست پێ بوونەوەی دانوستانی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی کرد

پاپا فرانسیس ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیهان ڕۆژی دووشەممە لە میانەی وتارەکەیدا داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ هەڵگرتنی سزاکانی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، پاپا فرانسیس لە میانی وتارەکەی ڕۆژی دووشەممەی کە ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی «ڤاتیکان نیوز»یش بڵاو بووەوە، ڕایگەیاند: نیگەرانییەکی تایبەت لە بەر پەک کەوتنی دانوستانەکانی بووژاندنەوەی بەرجام ناسراو بە «رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران» لە ئارادایە.

بەڕێزی هەروەها لە وتارەکەیدا ڕوو لە ئەندامانی شاندە دیپلۆماسییەکان کە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ سەردانی «تەختی پیرۆز»یان کرد بوو، هیواداریی دەربڕی کە بە زووترین کات چارەسەرێکی ھەست پێکراو بۆ دەستەبەر کردنی داھاتوویەکی ھێمن تر بدۆزرێتەوە.

لێدوانەکانی ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیهان لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ڕاپەڕاندنی تۆکمەو تەواوی بەرجام دوای چەند مانگێک لە ڕاوێژری چڕوپڕ گەییشتووەتە قۆناغێک کە ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک لایەنێکی پێشێلکەری بەرجام پێملی داواکارییە گونجاوو لۆژیکەکانی ئێران و پێویستمەندییەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنێکی جێگیرو متمانەپێکراو بێت، ئەوسا ڕێککەوتنێکی یەکجاری مسۆگەر دەبێت.

سەرپەیڤ