کانونی دوھەم 15, 2023 23:28 Asia/Tehran
  • حکومەتی بەریتانیا لە زیاتر لە ٤٠ وڵاتدا پیلانی بۆ کودەتا داڕشتووەو یان جێبەجێی کردووە

بنکەیەکی لێکۆڵینەوەی بەریتانیا ئاشکرای کردووە، لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووھەمەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە 40 جار لە 27 وڵاتدا پیلانی کودەتای داڕشتووەو یان جێبەجێی کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، بنکەی لێکۆڵینەوەی «دیکلا سیفاید»ی بەریتانیا ئاشکرای کردووە کە ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکانی ئەم وڵاتە دژ بە حکومەتە بیانییەکان بە ئاشکرا یان بە نهێنی ئەنجام دراون و زۆربەیان نەیانتوانیوە ئامانجە خوازراوەکان بپێکن.

بنکەی لێکۆڵینەوەی «دیکلا سیفاید» پێشتر ڕاپۆرتێکی بەڵگەمەندو متمانەپێکراوی لەبارەی دەستوەردانە سەربازییەکانی بەریتانیا لە سەرانسەری جیهان بڵاوکردووەتەوە کە  وادەردەخات لەندەن زیاتر لەوەی وا میدیا فەرمییەکان باسیان کردووە، سەربازی خۆی بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی کودەتا دژی حکومەتە بیانییەکان یان هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازیی کردووە.

ئەم لێکۆڵینگەیەی بەریتانیا هەروەها ئاشکرای کردووە کە لە ساڵی ١٩٤٥ەوە سوپای بەریتانیا ٨٣ دەستوەردانی سەربازیی لە ٤٧ وڵاتی جیاوازدا ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ