خۆپیشاندانی دژی ناتۆ لە نیۆیۆرک
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414364-خۆپیشاندانی_دژی_ناتۆ_لە_نیۆیۆرک
لە شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا خۆپیشاندانێک دژی ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2023 20:02 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی ناتۆ لە نیۆیۆرک

لە شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا خۆپیشاندانێک دژی ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، شاری نیویۆرک ناڕەزایەتیی گشتیی دژ بە ناتۆ و ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیای لێ کەوتەوە.

به پێی ئەم ڕاپۆرته بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانه جەختیان له دژایەتیی خۆیان بۆ پاڵپشتیی سەربازی لە ئۆکرانیا کردەوەو هاواریان کرد: پاره بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانمانه نەک ماشێنی جەنگی.

خۆپیشاندەران خوازیاری کۆتایی هێنانی بەپەلە بە دابین کردنی تێچووی شەڕی ئۆکرانیاو تەرخانکردنی ئەو پارانە بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی وەک پەروەردە و خانووبەرە بوون. هاوکات پشتیوانیی خۆیانیان بۆ دانوستانەکانی ئاشتیی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە ڕاگەیاند.

دوابەدوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی فڤریەدا، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ملیۆنان دۆلار هاوکاریی سەربازی و مەدەنییان بۆ ئۆکرانیا گواستووەتەوەو یان بەڵێنی ناردنیان داوە.