پێشنیار دەدرێت خەرەفانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا تاقی بکرێتەوە
دوو پێشکەشکاری بەرنامەیەکی ڕادیۆیی بەیانیان پێشنیاریان کردووە ڕادەی خەرەفانی «جۆ بایدن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا تاقی بکرێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژی شەممەی ئاژانسی ھەواڵدەریی ئێران«ئیرنا»، پێشکەشکارانی بەرنامەی ڕادیۆیی (The Breakfast Club) ئاماژەیان بەوە کردووە کە «بایدن» خەریکە ھەوساری ڕاستییەکانی لە دەست دەر دەچێت و وا ھەڵدەگرێ لە پاش کۆتایی ھاتنی خولی سەرۆکایەتییەکەی خانەنشین بکرێت.
پێشکەشکاری بەرنامەکە پێشنیاری ئەوەی کردووە کە «بایدن» پێش هەر ڕاگەیاندنێکی کاندیدبوونی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوە پشکنینی نەخۆشی بیرچوونەوەو خەرەفانی بۆ بکرێت؛ ئەم پێشنیارەش بووە هۆی پێکەنینی پێشکەشکارەکەی دیکەی ھەمان بەرنامە. ئینجا بە ھەردووکیانەوە وێڕای وەبیرھێنانەوەی قسەکردنی بایدن لەگەڵ کەسێکی خەیاڵی،هەڵسوکەوتی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان بە گەمژانە وەسف کرد.
وادیارە ئاماژەی پێشکەشکارانی ئەم بەرنامە ڕادیۆییە بۆ ڕووداوەکەی مانگی سپتەمبەری ڕابردوو بێت کە؛ بایدن لە ئاهەنگێکی کۆشکی سپیدا بە مەبەستی تەوقە کردن دەستی بۆ «جاکی والۆرسکی» نوێنەری کۆمارییەکان درێژ کردەوە ئەو.یش ڕێک مانگێک دوای کوژرانی لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلدا.
پێشکەشکارانی بەرنامەی ڕادیۆیی (The Breakfast Club) ئەم ڕەفتارانەی بایدنیان بە یەکەم نیشانەکانی نەخۆشی بیرچوونەوە ناوبردو لە کۆتاییدا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە تاقیکاریی دەروونیی بۆ بکرێت پێش ئەوەی خۆی بۆ باڵاترین پۆستی حکومەتی ئەمریکا کاندید کاتەوە.