شوبات 02, 2023 08:57 Asia/Tehran
  • زیادبوونی ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شاری پیشاوەوری پاکستان

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی مزگەوتی شارەی پیشاوەری پایتەختی ویلایەتی «خەیبەر پەختونخا»ی باکووری ڕۆژئاوای پاکستان بۆ ١٠٣ کەس ھەڵکشا.

پێشتر پۆلیسی پێشاوەر ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی دووشەممەی مزگەوتی ئەو شارەی بە ٩٠ کەس ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە کاتی نوێژی نیوەڕۆ لە مزگەوتی شاری پیشاوەر، لانیکەم ١٠٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوابەدوای ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە، ڕۆژێک ماتەمینیی گشتی لە سەرتاسەری ویلایەتی «خەیبەر پەختونخا»ی پاکستان ڕاگەیەندرا.

تا ئێستا هیچ کەسێک ویان گروپێک بەرپرسیارێتیی ئەو تاوانەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٥٠٠ هێرشی تیرۆریستی لە پاکستان تۆمارکراوە. تاقمی نایاسایی «تەحریکی تالیبان»ی پاکستان بەرپرسیارێتی زۆربەی ئەو هێرشانەی بە ئەستۆ گرتووە.

ئەم گروپە لەم دواییانەدا دوای شکستی دانوستان لەگەڵ حکومەتی پاکستان کۆتایی هاتنی ئاگربەستی ڕاگەیاند. ناوچەکانی باکور و باکووری ڕۆژئاوا، بەتایبەتی «خەیبەر پەختونخا» و بەلوچستان لە باشوور، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زۆرترین پێکدادان و هێرشی تیرۆریستییان بەخۆیانەوە بینیوە.

سەرپەیڤ