هاوکاریی تیرۆریستانی داعش لەگەڵ هێزەکانی ناتۆ لە ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i415244-هاوکاریی_تیرۆریستانی_داعش_لەگەڵ_هێزەکانی_ناتۆ_لە_ئۆکرانیا
لە وێنەی بڵاوکراوەی فەرماندەیەکی ئۆکراینیدا، لەسەر قۆڵی چەپی هێمایەکی پەیوەندیدار بە داعشەوە دەبینرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2023 19:46 Asia/Tehran
  • هاوکاریی تیرۆریستانی داعش لەگەڵ هێزەکانی ناتۆ لە ئۆکرانیا

لە وێنەی بڵاوکراوەی فەرماندەیەکی ئۆکراینیدا، لەسەر قۆڵی چەپی هێمایەکی پەیوەندیدار بە داعشەوە دەبینرێت.

ئاژانسی هەواڵدەریی ئەمریکی ئەسۆشێتد پرێس زنجیرەیەک وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا بەشێک لە چەکدارانی کییەڤ لە هێڵی پێشەوەی ناوچەی دۆنێتسکدا دەردەکەون؛ لە یەکێک لەو وێنانەدا لەشکرییەک کە وەک فەرماندەی یەکەیەکی ئۆکراینی بە ناوی «کورت» ناسێندراوە هێمای داعش لە سەر قۆڵی چەپی دەبینرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕاشا تودەی، ئەمە یەکەمجار نییە کە هێزە سەربازی و نیمچە سەربازییەکانی کییەڤ بە هێمای توندڕەو و تاتۆی نازییەوە ببینرێن. بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو کەسانە زۆرجار بە شێوەیەکی تاکەکەسی پەیوەندییان بە «ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی» سەرۆکی ئۆکرانیاوە هەبووە. سەرەتای ئەم حەوتەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی سەربازانی کییەڤی بڵاوکرایەوە، کە لە یەکێک لەو وێنەیەدا هێمایەکی نازی لەسەر قۆڵی سەربازێک بەدی دەکرا.

مۆسکۆ گەلێک  جار ڕایگەیاندووە کە کییەڤ پێشوازی لەو چەکدارانە دەکات  کە تێڕوانینی نیونازی و ناسیۆنالیستی توندئاژۆیان هەیە، کە یەکێک لەو نموونانە یەکخستنی ھەنگە بەدناوەکەی «ئازۆڤ» لەگەڵ پاسەوانی نیشتمانیی ئۆکرانیایە.