سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان: نەورۆز دەرفەتێکە بۆ وتووێژو هاوپشتی
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای پیرۆزبایی کردنی جێژنی نەورۆز وتی: نەورۆز جێژنی کەلەپوری ڕۆشنبیری و دەوڵەمەنی لە فرەچەشن بوونی مرۆڤایەتی و دەرفەتێکیشە بۆ وتووێژو هاوپشتی.
«ئانتۆنیۆ گۆترێش»ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی پەیامێک بەبۆنەی هاتنی جێژنی نەورۆز ڕایگەیاند: نەورۆز خاڵی دەسپێکی ساڵێکی نوێ و گەییشتنی بەهارە.
«ئانتۆنیۆ گۆترێش» هەروەها وتی: نەورۆز دەرفەتێکە بۆ هەموولایەک لەپێناو فێربوونی نرخ و بەهای ئاشتی و وتووێژو هاوپشتی و هاوکات پێداگریی سەرلەنوێ لەسەر بەڵێنمان بەرامبەر بە پەرەپێدانی مافی مرۆڤ و شەرەف و ڕێزی بەرامبەرو ئاشتی و پارێزگاری لە گۆی زەوی هاوتەریب لەگەڵ پاراستنی ژینگە.
ناوبراو بە ڕاشکاوی وتی: لەم ڕۆژەدا زۆرتر لە سێسەد ملوێن کەس لەسەرانسەری جیهان سەردانی بنەماڵەو کەس و کاریان دەکەن و بیرەوەریەکانیان دەگێڕنەوەو لەهەمان کات دا چاوەڕوانی داهاتویەکی روناک و پڕشنگداریشن.