نیسان 01, 2023 22:05 Asia/Tehran
  • دەرکردنی مامۆستایەکی زانکۆی بەریتانیا لە بەر وتاردانی دژبە زایۆنی

مامۆستایەکی زانکۆی بەریتانیا بەهۆی وتاردانی دژە زایۆنی لە کارەکەی دوورخرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، کاربەدەستانی زانکۆی «بیرکبێک» لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، «ڕۆب سینگ» لە مامۆستایانی ئەم زانکۆیە، بە هۆی وتاردانی دژە زایۆنی کە ئاراستەی یەکێک لە خوێندکارە جوولەکەکانی کردبوو، لە کارەکەی دوورخرایەوە.

بەرپرسانی ئەم زانکۆ بەریتانییە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە «ڕۆب سینگ» بە هۆی سووکایەتیکردن بە بەکارهێنانی وشەی دژە جوولەکە دەرکراوە.

بە گوتەی بەرپرسانی زانکۆی «بێربێک»، «ڕۆب سینگ» تا کۆتایی ساڵی خوێندن لە یەکێک لە دامەزراوەکانی سەر بە زانکۆ کاردەکات، بەڵام ڕێگەی پێنادرێت وانە بڵێتەوە.

پێشتریش کاربەدەستانی زانکۆی بریستۆڵی بەریتانیا، «دەیڤید میلەر» یەکێک لە مامۆستایانی کۆمەڵناسییان بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی دژی جوولەکەگەرایی و ئیدانەکردنی کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی  لە کارەکەی دوورخستبووەوە.

«میلەر» لە کاتێکدا لە کارەکەی دوورخرایەوە کە بەرپرسانی زانکۆکە دانیان بەوەدا نا کە لێدوانەکانی «میلەر» قەت نەدەچووە قەواخی قسەی نایاساییەوە.

ئەم مامۆستا ھەڵکەوتەیەی زانکۆی «بریستۆڵ» بڕیاری دەرکرانی لە لایەن زانکۆکەیەوە بە دەرەنجامی گوشاری ڕژێمی زایۆنی زانیوەو دەڵێت کە ڕژێمی زایۆنی بە گوشار و لۆبی کاربەدەستانی زانکۆی ناچار کردووە لە کارەکەی دووری بخەنەوە.

سەرپەیڤ