نیسان 28, 2023 13:37 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی باڵوێزی عەرەبستان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆسکۆ

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی، بەرپرسانی سیاسی و بەرپرسانی سەربازیی زیاتر لە ٧٠ وڵات و باڵوێزی عەرەبستان لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو.

٢٩ی خاکەلێوە لە ساڵنامەی فەرمیی ئێراندا وەک ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناودێری کراوە، بەڵام ئەمساڵ ڕێوڕەسمی ئەم ڕۆژە درەنگ تر لە ڕووسیا بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی لەوانە باڵوێزی وڵاتانی عەرەبستان، سوریا، قەتەر، فەلەستین، لوبنان، عێراق و عوممان، باڵوێزی ڤەنزوئێلا، وابەستە سەربازییەکان و بەرپرسانی سیاسی و نوێنەرانی پەرلەمانی ڕووسیا بەشدارییان لە هۆڵی ڕێوڕەسمی باڵوێزخانەی ئێران لە مۆسکۆ کردو پیرۆزبایی خۆیانیان بە بۆنەی ڕۆژی ئەرتەشی کۆمارئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند.

لەم ناوەدا ئامادەبوونی باڵوێزی عەرەبستان بەهۆی بووژانەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان زیاتر جێگای سەرنج بوو.

سەرپەیڤ