May 05, 2023 13:47 Asia/Tehran
  • دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لەسەر سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە سویید

داواکاری گشتیی «مالمۆ» لە سویید فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سیاسەتمەداری دانیمارکی-سویدی «ڕاسموس پالودان» دەرکرد کە لەم دواییانەدا سوکایەتیی بە قورئانی پیرۆز کردبوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «پالودان» لە مانگی ژانویەدا لە ھەنگاوێکی سوکایەتیکەرانەدا نوسخەیەکی قورئانی پیرۆزی لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویید سووتاند.

ئەم کارە لە ژێر پاراستنی پۆلیس و بە مۆڵەتی دەسەڵاتدارانی سویید ئەنجامی گرت.

دوای حەوتەیەک، پالودان نوسخەیەکی دیکەی قورئانی پیرۆزی لە بەردەم مزگەوتێکی دانیمارک سووتاند.

کردەوەی سوکایەتیکەرانەی ئەم سیاسەتمەدارە ڕاستڕەوە توندڕەوە، توڕەیی موسڵمانانی جیهان ورووژاند و شەرمەزارکردنی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ