داخوازیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی دەستبەجێی پێکدادانەکان لە سودان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i417663-داخوازیی_سکرتێری_گشتیی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_بۆ_وەستاندنی_دەستبەجێی_پێکدادانەکان_لە_سودان
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری وەستانی خێرای پێکدادانەکان لە سودان بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2023 08:43 Asia/Tehran
  • داخوازیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی دەستبەجێی پێکدادانەکان لە سودان

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری وەستانی خێرای پێکدادانەکان لە سودان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی شەممەلە سەر یەکشەممەی ئیرنا، «ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس» ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوێنێ شەممە دوای دیدار لەگەڵ سەرۆکی بوروندی «ئۆواریستە ندایی شیمیە» لە پەراوێزی یازدەهەمین لوتکەی سەرۆکانی وڵاتانی دەوڵەتانی «میکانیزمی چاودێریی ناوچەیی»  سەبارەت بە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاشتی و ئاسایش و هاوکاریی ئادیس ئەبابا، لە بوجومبورا-ی پایتەختی بوروندی ڕایگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت دەستبەجێ کۆتایی بە ململانێی ئێستای سودان بهێنێت.

یەکیەتیی پزیشکانی سودان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای ئەم وڵاتە ئەفریقییە لانیکەم ٦٠٠ کەس کوژراون کە ١٠٠ کەسیان مەدەنی بوونە و دوو هەزار و ٥١٨ کەسیش بریندار کراون.

دۆخی مرۆڤیی لە سەرانسەری سودان بە ترسناک ڕاگەیەندراوە، هاووڵاتییان ڕووبەڕووی کەمیی سووتەمەنی و خۆراک و نان بوونەتەوە.

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان «یونیسێف»یش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاندووە کە هەر ٧ کاژێر جارێک منداڵێکی سودانی دەکوژرێت و یان بریندار دەبێت.