حوزه‌یران 19, 2023 18:09 Asia/Tehran

بەپێی ڕاپرسییەکی ئەم دواییەی دامەزراوەی توێژینەوەی یوگاڤ، 62%ی ئەمریکییەکان پێیان وایە وڵاتەکەیان بە ئاراستەیەکی هەڵەدا دەڕوات.

بە سەرنجدانی بارودۆخی نالەباری دەروونی و جەستەیی بایدێنی تەمەن ٨٠ ساڵ و هەروەها دۆسیەی دادەوانیی ترەمپ و سزا یەک لە دوای یەکەکانی لە دادگا جیاوازەکاندا، ڕەنگە هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماریخواز پشت بە هیچکام لەم دوو کەسە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤ نەبەستن.

لەئێستادا هەرچەندە هێشتا نزیکەی ١٧ مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ لە ئەمریکا، بەڵام کاندیدی زۆر لە لایەن ھەردووک پارتەکەوە بۆ جێ گرتنەوەی ئەم دوو کەسە پێشنیار کراون، لەگەڵ ئەمەش دا لە ڕوانگەی جەماوەری ئەمریکاوە، لە ئێستادا هیچکام لەو دوو پارتە سیاسییە دەستەڵاتدارەی وڵات  توانای ئەوەی نییە چاوەڕوانییەکانیان بەدی بهێنێت و کێشەکانی وڵاتەکەیان چارەسەر بکات.

لە وەھا دۆخێکدا «ئارنۆڵد شوارتزینگەر» ئەکتەری فیلمەکانی هۆلیوودیش ھاتووەتە مەیدانەوەو دەڵێت بەنیازە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار کاندید بکات.

لە ڕوانگەی ئارنۆڵدەوە، خەڵک چیتر تەنیا دوو باڵی سیاسییان ناوێت.

 

سەرپەیڤ