ئاب 05, 2023 13:33 Asia/Tehran
  • كۆریای باكور: پشتگیری سەرجەم ئەو رێوشوێنانە دەكەین كە چین دەیگرێتەبەر لەبەرامبەر دەستوەردانەكانی ئەمریكا

کۆریای باكور رایگەیاند، پشتگیری سەرجەم ئەو رێوشوێنانە دەكەین كە چین دەیگرێتەبەر لەبەرامبەر دەستوەردانەكانی ئەمریكا لەتایوان.

سەرۆكی بەشی كاروباری چین لە وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باكور لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “ئێمە پلانەكانی ئەمریكا كە لایەنگرانی سەربەخۆیی تایوان هان دەدەن، بە دەستوەردانێكی گەورە لە كاروباری ناوخۆی چین، و هێرشێكی جددی بۆ سەر سەروەری چین دەزانین”.

جەختیشی كردەوە، كۆریای باكور بە تەواوی پشتیوانی لە هەر ڕێوشوێنێك دەكات كە چین بیگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروەری و یەكپارچەیی خاكی وڵاتەكەی و بەدیهێنانی یەكگرتویی نەتەوەی چین

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی تەرخانكردنی بڕی 345 ملیۆن دۆلاری دەركردبو بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری سەربازی بۆ تایوان، بەو پێیەی ڕاپۆرتە میدیاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە سیستەمی بەرگری ئاسمانی و چەكی ئاگرین و موشەك و ئامرازەكانی سیخوڕی و چاودێری لەخۆدەگرێت.‌

 

 

 

سەرپەیڤ