پوتین: ئەمریکا و وڵاتانى ڕۆژئاوا هۆکارى ناسەقامگیرى ئاسایشى جیهانن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i420620-پوتین_ئەمریکا_و_وڵاتانى_ڕۆژئاوا_هۆکارى_ناسەقامگیرى_ئاسایشى_جیهانن
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکى ڕووسیا ڕایگەیاند، هۆکارى ناسەقامگیرى ئاسایشى جیهان دەگەڕێتەوە بۆ خۆپەرستییەکانى ئەمریکا و وڵاتانى ڕۆژئاوا، دەشڵێت: ئەمەریکا هەوڵدەدات پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن بگۆڕێت بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆى.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2023 13:10 Asia/Tehran
  • پوتین: ئەمریکا و وڵاتانى ڕۆژئاوا هۆکارى ناسەقامگیرى ئاسایشى جیهانن

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکى ڕووسیا ڕایگەیاند، هۆکارى ناسەقامگیرى ئاسایشى جیهان دەگەڕێتەوە بۆ خۆپەرستییەکانى ئەمریکا و وڵاتانى ڕۆژئاوا، دەشڵێت: ئەمەریکا هەوڵدەدات پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن بگۆڕێت بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆى.

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکى ڕووسیا، لە ڕێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتارێکى لە یازدەیەمین کۆنگرەى مۆسکۆ لەبارەى ئاسایشى نێودەوڵەتى پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، هۆکارى ناسەقامگیرى ئاسایشى جیهان دەگەڕێتەوە بۆ خۆپەرستیەکانى وڵاتانى ڕۆژئاوا .

سەرۆکى ڕووسیا ئاماژەى بەوەشکردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەوڵدەدات پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن بگۆڕێت بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆى.

ڤلادیمیر پوتین، باسى لەوەشکرد، زۆرینەى وڵاتانى جیهان ئامادەن بەرگری لە سەروەری خۆیان بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت هەمووان پێکەوە نەخشەى داهاتووى جیهان دیارى بکەین.

لە درێژەى قسەکانیدا سەرۆکى ڕووسیا ئەوەى خستە ڕوو، وڵاتانى ڕۆژئاوا هەوڵدەدەن ناکۆکییەکانی ئۆکراین زیاتر بکەن و وڵاتانی دیکە ڕابکێشن بۆ ناو ئەو ململانێیە.