ئه‌یلوول 05, 2023 19:59 Asia/Tehran
  • پزیشكێكی باڵا: بایدن 100 هه‌زار دۆلاری له‌ جوانكاریدا خه‌رجكردوه‌

گاری مۆتیكی پزیشكێكی باڵای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ڕایگه‌یاند، جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ تێپه‌ڕبونی كات به‌بڕی 100 هه‌زار دۆلاری له‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریدا خه‌رجكردوه‌

به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست، گاری مۆتیكی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڕایگه‌یاندوه‌، "جۆو بایدن ئێستا ته‌مه‌نی 82 ساڵه‌، پێموایه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ندێك نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ كراوه‌، له‌نێویاندا گۆڕینی ده‌موچاو و چاندنی قژی".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ده‌توانین ببینین ته‌نانه‌ت 30 بۆ 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قژی زۆر به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ته‌نك بوه‌ته‌وه‌، دواتر هه‌ندێك ئاماژه‌ ده‌بینین كه‌ چاندنه‌وه‌ی قژی بۆ كراوه‌.

گاری مۆتیكی سه‌رنجی بینه‌رانی خسته‌ سه‌ر ده‌موچاوی بایدن كه‌ به‌ وته‌ی خۆی ڕواڵه‌تێكی ناسروشتی هه‌یه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی بایدن برۆی به‌رزكردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی پێڵوی چاو و ده‌رزی بۆتۆكسی كردوه‌".

گاری مۆتیكی نوسیویه‌تی، دوایین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ترسناكن، به‌ڵام دڵنیایه‌ گیرۆده‌ی هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م وڵاته‌"

 

سەرپەیڤ