تشرینی یه‌که‌م 28, 2023 20:00 Asia/Tehran

کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی ڕابردوو دەقی بەرنووسی بڕیارنامەی پێشنیاریی وڵاتانی عەرەبیی پەسەن کرد و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی دۆستانەی خێرا و کۆتایی هاتنی گرژی و تووند و تیژی لە غەززە بوو.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەو کاتەوە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین و هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبووە، نەیانتوانیبوو هیچ بڕیارنامەیەک بۆ دامەزراندنی ئاگربڕێکی خێرا پەسەن بکەن، ئەم بڕیارنامەیان بە سەد و بیست دەنگی ئەرێنی بەرامبەر بە چواردە دەنگی نەرێنی و چل و پێنج دەنگی بێ لایەن پەسەن کرد. ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا دەنگی نەرێنییان دا بەم  بڕیارنامەیە. هەوڵەکەی کەنەدایش بۆ کۆ کردنەوەی پشتیوان و داکۆکیکار بۆ ڕژێمی ئیسراییل و تەگەرەنانەوە لە پرۆسەی پەسەنکرانی بڕیارنامەی پێشنیاریی وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی بەرەوڕووی شکست بوویەوە.

لە لایەکی دیکەوە کەنەدا بە پشتیوانیی ئەمریکا دەقێکیان ئاراستە کرد بۆ گۆڕینی بەشێک لە بڕیارنامەی پێشنیاریی عەرەبەکان و خوازیاری شەرمەزار کردنی ئەو شتەی بوون کە بە پەلاماری تیرۆریستی و بەبارمتەگرتنەکانی حەماس" ناوی بردبوو. بەڵام ئەم پەیوەستە تەنیا هەشتا و هەشت دەنگی ئەرێنی بەدەستهێنا و بەرەوڕووی پەنجا و پێنج دەنگی نەیار و بیست و سێ دەنگی بێلایەن بوویەوە. 

سەرپەیڤ