تشرینی یه‌که‌م 28, 2023 20:15 Asia/Tehran

باڵویز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی کرد لە پەسەن کرانی بڕیارنامەکەی ئەم ڕێکخراوەیە سەبارەت بە غەززە.

«ڤاسیلی نێبێنزیا» باڵویز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند؛  پەسەن کرانی بڕیارنامەکەی  کۆڕی گشتیی ئەم ناوەندە نیودەوڵەتییە سەبارەت بە غەززە، پیشاندەری ئاوەزمەندی، دادگەری و تێبینیی مرۆڤانەیە. سویسیش پاش دەنگی ئەرێنی دان بە بڕیارنامەکەی وڵاتانی عەرەبی ، خوازیاری ئاگربڕێکی خێرا بوو. وەزارەتی دەرەوەی سویس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: سویس دەنگی ئەرێنی داوە بە بڕیارنامەکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی مرۆڤدۆستانە، دەسڕاگەیشتنی خێرا و بێ کێشەی خەڵکی غەززە بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە، ڕێزگیران لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پارێزرانی گیانی خەڵکی مەدەنی لە لایەن هەموو لایەنەکانی شەڕەوەیە. 

کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی ڕابردوو پێشنووسی بڕیارنامە پێشنیارییەکەی وڵاتانی عەرەبی پەسەن کرد و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی مرۆڤدۆستانەی خێرا و کۆتایی هاتنی شەڕ و تووند و تیژی لە کەرتی غەززە بوو. 

سەرپەیڤ