تشرینی دووه‌م 08, 2023 16:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ڤەنیزۆئیلا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە "ڕەگەزپەرستە زایۆنییەکان و زایۆنیزمی ئەم سەردەمە، دەیانهەوێ خەڵکی فەلەستین تیابەرن، خوازیاری کۆتایی هاتنیی خێرای ڕەگەزکوژییەکەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە بوو.

"نیکۆلاس مادۆرۆ"ی سەرۆ ک کۆماری ڤەنیزۆئیلا بە بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا وتی: لە غەززەدا، نەخۆشخانەکان، مزگەتەکان و کلێسەکان بۆردومان دەکرێن، شوینگەلێک کە جگە لەوەی ئەرکی پێڕاگەیشتن بە کەسانێکیان لە ئەستۆیە کە کێشە و گرفتی قورسی جەستەییان هەیە یان بریندار بوونە، ئێستا بوونەتە پەناگە و داڵدەی ئەو کەسانەیش کە ماڵەکانیان لە پەلامارەکاندا لە دەست داوە.

مادۆرۆ بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە زۆرێک لە ڕێبەرانی جیهان ڕەوشی ئێستا لەگەڵ ڕەوشی ئەو کاتەی تیابردنی جولەکەکان بە دەستی نازییەکان لە کاتی شەڕی دووەمی جیهان هەڵدەسەنگێنن، وتیشی: ئیستاکە ڕەگەزپەرستان، خۆپەرستان و زایۆنیزمی ئەم سەردەمە، بەنیازی تیابردنی گەلی فەلەستینن.

حکومەتی ڤەنیزۆئیلا ئەمدواییە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، قسە پڕ هەڕەشە و گوڕەشەکانی  «عمیحای الیاهو»ی وەزیری بەناو کەلەپووری کلتووریی ڕژێمی زایۆنیی  بە تووندی ئیدانە کرد کە وتبووی دەبێ هێرشی ئەتۆمی بکرێتە سەر کەرتی غەززە.

سەرپەیڤ