کانونی یه‌که‌م 02, 2023 09:30 Asia/Tehran

پاپا فرانسیس ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، دەستدرێژیی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەی بە ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی وەسف کرد.

پاپا فرانسیس ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، وێڕای هۆشداری دان بە ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی لە کەرتی غەززە، خوازیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستی ئێستای کەرتی غەززە و درێژەدان بە ڕەوتی ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی و ناردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ ئەم ناوچەیە بوو.

پاپا فرانسیس هەروەها لە میانەی وتاری حەوتانەی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی غەززە وتی: ئێمە خوازیاری ئاشتین.ڕێبەری فەلە کاسۆلیکەکانی جیهان وتیشی: نیگەرانە لە نەبوونی ئاو و نان و توآەنە سەندنی ئازارەکانی خەڵکی ئاسایی لە غەززە.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ڕایگەیاندووە: پێداویستییە تەندروستییەکانی خەڵکی غەززە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەڵام ئێستا تەنیا یەک لەسەر سێی بارستایی نەخۆشخانەکانی غەززە دەتوانن وەڵامی ئەو پێداویستیانە بدەنەوە، هەروەها بەهۆی قەرەباڵغیی کلینیکەکان، ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتاکان زیادی کردووە.

سەرپەیڤ