کانونی یه‌که‌م 02, 2023 15:06 Asia/Tehran
  • میدیای ئیسرائیلی: ٧ی ئۆکتۆبربووە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی سەرنجی ئەمریکیەکان بە ئیسلام

بە لەقاودانی ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، کارەساتی ٧ی ئۆکتۆبر ودوابەدوای ئەوە قەڵاچووی فەلەستینیەکان بووەتە هۆی سەرنجی زیاترلە جارانی گەنجە ئەمریکیەکان بە ناوەڕووک ودەقی ئیسلامی بەتایبەت قورئانی پیرۆز

لە حەوتەکانی ڕابردوو ڕاپۆرتی جۆربەجۆرلە سەرنج دانی گەنجە ئەمریکیەکان بە قورئان وخوێندنی لە میدیاکان بڵاو کرایەوە .زۆرێک لە ڤێدیو کۆرتەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تیک تاک دەس بەدەس گەڕاکە نیشانی ئەدا کچە گەنجەکان لە خوێندنی قورئان وئاشنا بوون لەگەڵ ناوەڕووک وبیرۆکەکانی زۆرهەیجانیان هەیە .ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنووت چاپی فەلەستینی داگیرکراو ئەمڕۆ لەماڵپەڕی خوێد اڕاپۆرتێکی لەم بارەوە بڵاوکردەوە ونووسیی" گەنجە ئەمریکیەکان لەدووی مانادان وبەهۆوهەگەرێکی دیاروئاشکرا لە ئیسلام دا دەێدۆزنەوە.کارەساتەکانی یازدەی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ لە ڕواڵەتدا وەکوو زەبرێکی کاری لە موسوڵمانان لە ئەمریکا بوو ولەئەنجامی دا دیاردەی ترساندن لە ئیسلام برەوی پەیدا کرد وژیان

یان تووشی سەخڵەتی هات". یدیعوت ئاحارونووت بەڕاگەیاندنی ئەم ووشانە وتی: بەڵام هەرلەوحاڵەدا دیاردەیەکی تریش شكڵ وتەشکی گرت. هەوڵ وتەقالادان

 بۆتیگەیشتن لە ئیسلام لە نێوان ئەمریکیەکان دا، لەدینەکانی تر زۆرتر.... وقورئان یەکێ لە پڕفرۆشترین کتێبەکان بوو.