تێکهەڵچوونی قورسی نێوان هیندستان و پاکستان ؛ کاردانەوەی نیودلهی بە لەناو بردنی سیستمی ئێس 400
تێکهەڵچوون لە نێوان ئەرتەشی هیندستان و پاکستان لە حاڵێکدا بە توندی درێژەی هەیە کە ئەرتەشی هیندستان کاردانەوەی نیشان دا لە حاند پەلامار ی ئیسلام ئاباد بۆ سەر سیستمی ئێس 400 و لەناو بردنی ئەو سیستمە
هاوکات لە گەڵ توند بوونەوەی توند و تیژییەکانی نێوان ئەرتەشەکانی هیندستان و پاکستان وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان وتی هیندستان دەسپێکەری شەڕ بووە و پاکستان بەرگری لە خۆی کردووە . ئەحسەن ئیقباڵ وەزیری بەرنامە داڕشتن بۆ گەشە و کردەوەی تایبەتی پاکستانیش ڕایگەیاند ئێمە نامانەوێ بەڵێنی خومان لەمەڕ بەکارنەهێنانی چەکی ناڤۆکی پشت گوێ بخەین هیوادارین کە هیندستان بەرەو کەم کردنەوەی بارگرژی لە ڕێگای دیپلوماسیەوە هەنگاو هەڵبگرێت . لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاسایشی پاکستانی باسی پەەلامار بۆ سەر دە بنکەی سەربازی هیندستانی کرد و ئاماژەی کردە لەناو بردنی توپخانەی هیندستان ، هەمارەکانی مووشەکی و هەمارەکانی لوجستیکی ئەرتەشی هیندستان . وەزیری دەرەوەی پاکستان بە هاوتا ئەمریکاییەکەی خۆی وتوویەتی ئەگەر هیندستان درێژە بە پەلامارەکانی خۆی بدات ئیسلام ئاباد وەلامی توندتر دەداتەوە لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە هیندییەکان ڕایانگەیاندووە ئەو شتەی پاکستان سەبارەت بە لەناو بردنی سیستمی ئێس 400ی هیند وتوویەتی بێ بنەمایە . سەرچاوە هیندییەکان ڕایانگەیاندووە کە کومیساریای گەشەی جامۆ و کشمیر بە هۆی پەلاماری پاکستان بۆسەر ماڵەکەی لە ڕاجووری کوژراوە .