کانونی دوھەم 02, 2024 13:00 Asia/Tehran

ڕێبەری کۆریای باکور، ئەمڕۆ لە وتاردانەکەی بەبۆنەی ساڵی تازەی زایینی، هەڕەشەی لەناوبردنی کرد لە کۆریای باشوری و ئەمریکا.

"کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکور لە لێدوانێکی لە سەرووبەندی دەسپێبوونی ساڵی تازە لە دیدار لەگەڵ فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئەو وڵاتەدا وتی: "بێتوو دوژمن هەوڵێکی دنەدەرانە ئەنجام بدا، سوپا لەسەریەتی لەناوی ببات".

کیم جونگ ئون لە کاردانەوە بە هاوکاریی سێئول و واشنگتۆن بە فەرماندە سەربازییەکانی وت: "بێتوو دوژمن، بەرەوڕووبوونەوەی سەربازی و کردەی دنەدەرانە دژ بە کۆریای باکور هەڵبژێرێ، سوپا دەبێ بێ هیچ گومان و دڕدۆنگییەک، و بە کەڵک وەرگرتن لە پێشکەوتەترین ئامێر و تواناکانی، زەبرێکی کاری بوەشێنێ بەمەبەستی لەناوبردنی بەتەواوەتی ئەو دوژمنە ."

میدیاکانی کۆریای باکور رۆژی ڕابردوو رایانگەیاند، ڕیبەری ئەو وڵاتە، وێڕای دەرکردنی فەرمانی هاویشتنی سێ سەتەلایتی سەربازی لە ساڵی داهاتووی زایینی، رایگەیاندووە کە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆریای باشور گۆڕدراوە بۆ پەیوەندیی دوو وڵاتی دژبەر و تێوەگلاوی شەڕ".

سەرپەیڤ