ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: خەڵکی غەززە، بەرەوڕووی "کارەساتێکی مرۆیی سامناکە"
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وێڕای شەرمەزارکردنی بۆردومانی ناوەندی کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستین لە غەززە، ئەو کارەی بە کارێکی دژەویژدان ناوبردو خوازیاری پاراستنی ناوەندە پزیشکییەکانی ئەو ناوچەیە بوو.
"دروس ئادانۆم" وتی: خەڵکی غەززە بەرەوڕووی کارەساتێکی مرۆیی سامناکەو سیستەمی سەلامەت قەت نابێ لەماوەی شەڕ وپیکدادانەکان بەئامانج بگیردرێ.
ئادانۆم وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو پەلامارانە پێی داگرت، بەشی زۆری ئەو چواردە هەزار کەسەی لە نەخۆشخانە حەوابوونەوە، ئەو شوێنەیان جێهێشتووەو ئەوانی دیکەش زۆر نیگەرانی ئاسایشی خۆیانن و بەنیازن ئەو پەناگایە جێ بێڵن.
ناوبراو وتیشی: نەخۆشخانەکان، ئەمبوڵانسەکان، ستافی پزیشکی و نەخۆشان و سەردانیکەران دەبێ لەژێر چاودێریی یاساوڕێسا مرۆییە نیودەوڵەتییەکاندا بن. بۆردومانەکانی ئەمڕۆی رژیمی داگیرکەر دژ بە ویژدانی مرۆییە. سیستەمی تەندروستیی غەززە بەچۆکداهاتووەو ستافی دەرمان و فریاگوزاری لەبەر هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی خەڵک، تووشی کێشەو گرفت بوون. ناوبراو جارێکی دیکە خوازیااری ئاگربەسی خێرا بوو، لەپاڵ هەنگاونانی بەپەلە بەمەبەستی گەیاندنی ئاو و خۆراک و کەرەستە پزسکییەکان بە کەسانی سیڤیلی غەززە کە "ناچارن لە هەلومەرجێکی وەسف نەکراوی برسێتی، بلاوبوونەوەی نەخۆشی ، نەبوونی ئیمکاناتی پاکپارێزییدا بژین".