کانونی دوھەم 13, 2024 12:30 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چوار کەس و بنیاتی ڕوسیای لەپەیوەند لەگەڵ ڕاگواستنی مووشەک لە کۆریای باکوورەوە بۆ شەڕەکەی ئۆکراینیا بایکۆت کردن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە کۆمپانی فڕۆکەوانی بیست و دوو فلات ئانیت و کارگێرەکەی ولادیمیر میخیچیک و ناوەندی جەنگی ئاشولووک فایرینگ ڕێنج و کۆگەی تویژکاری و چەکی پێشکەوتووی ولادیمیرو فکا خستە لیستی بایکۆتەکانیەوە.

ئەو هەڵویستە نوێیەی ئەمریکا بەدژی ڕوسیا لەکاتێکدا کە ئانتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جۆزێف بۆرێلی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپاو وەزیرانی دەرەوەی چلوهەشت وڵاتی دیکە، سێ شەم لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا ڕاگواستنی مووشەک لە کۆریای باکوورەوە بۆ شەڕەکەی ئۆکراینیایان شەرمەزار کردو خوازیاری کۆتایی هێنانی خێرایی هاریکاری نێوان ئەو دوو وڵاتە بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند کە سەرجەم چەکی بەکارهاتوو لەلایەن ئۆکراینیاوە چەکی ڕۆژئاوایین.

جان کێربی هاودەنگکاری پەیوەندی ستراتیژیکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپیش پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕوسیا مووسەکە بالیستیکەکانی کۆریای باشووریان هاویشتۆتە ئۆکراینیاو وڵاتە یەکگرتوەکانیش ئەو بابەتەی لەگەڵ لیژنەی ئاسایش هێناوەتە گۆڕێ.

 

سەرپەیڤ