کانونی دوھەم 16, 2024 11:30 Asia/Tehran

تیمی مافیاسایی ئەفریقای باشوور بۆ دۆسیەی ژینۆسایدی دەستی زایونیستەکان لە غەزە لەدوای گەڕانەوەی لە لاهە لە فڕگەی وڵاتەکەیان لەلایەن کۆمەڵێکی بەرچاوە لە خەڵکەوە پێشوازیان لێکرا.

تیمی مافیاسایی ئەفریقای باشوور بۆ دۆسیەی ژینۆسایدی دەستی زایونیستەکان لە غەزە، کە سەرەتاکانی ئەم هەفتە دۆسیەی کۆمەڵکوژی خەڵکی فەلەستین لەلایەن زایونیستەکانیان پێشکەشی دادگای نێونەتەوەیی دادگەری کردبوو لەدوای گەڕانەوەیان لە لاهە لە فڕگەی ژۆهانسبۆرگ بە هاندان و سپاسەوە پێشوازیان لێکرا.

ڤیدیۆ بڵاکراوەکان بەدیاری دەخەن کە بەشێکی بەرچاو لە لایەنگرەکانیان لەو فڕگەیە بۆ پێشوازیان کۆببونەوە و هەڵکردنی ئاڵای ئافریقاو فەلەستین و پلاکاردگەلێک کە لێی نووسرابووهەموو پاڵەوانێک شنێل لەبەر ناکا، پاڵپشتی خۆیان لەو دۆسیە نیشان داو بەدانی دروشمی فەلەستینی ڕزگارکراو لایەنگری خۆیان لە خەڵکی غەزە ڕاگەیاند.

پاڕیزەرێکی تیمی دۆسیەی کۆمەڵکوژی لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لەنێو پێشوازیکاران دا وتی: خەبات هەروا بەردەوامە، ئەمە ئیپیزودێکە لە ڕۆمانی حەفتاو پێنج ساڵ داگیرکاری کە ئێمە هێنامانە ئاراوەو دڵخۆشین لەوەی کە توانیمان بەشیکی یەگجار کەم لە خەباتی دلێرانەی خەڵکی فەلەستین بین.

سەرپەیڤ