کانونی دوھەم 20, 2024 09:00 Asia/Tehran

وەزیری بەرگریی فەڕانسە وتی: چوونەسەری ئاستی داوای کڕینی چەکەمەنی لە جەنگەی شەڕی ئوکرایندا، بووە هۆی "گەشانەوەو فراژۆیی ئابوری".

"سباستیەن لۆکۆرنۆ" وەزیری بەرگریی فەڕانسە لە دیمانەیەکدا، وێڕای ئاماژە بە پلاندانی وڵاتەکەی بۆ بەرهەم هێنانی ٧٨ تانکی "هۆویتزەر سزار" بۆ ئوکراین لە ساڵی٢٠٢٤دا وتی: چوونەسەری ئاستی چالاکیی پیشەسازییە سەربازییەکانی فەڕانسە، زیادکرانی هەلی کار و دامەزرانی، بۆ شارومەندانی ئەو وڵاتە، بەدواوە بووە.

وەزیری بەرگریی فەڕانسە پێی داگرت؛ ئابوریی جەنگی بۆ خاوەن پیشەسازییەکانمان، هەل ودەرفەتە. ئەوان هۆگری کێشەگەلێکی وەک کێشەی ئوکراینن و سودی لێ وەردەگرن، چونکە توانای ڕادەست کردنی خێرای کەرەستەو چەکئامێرەکان بووە بە سەرچاوەیەکی داهات بۆ ئەو کارگەو کۆمپانیانە.

لۆکۆرنو هەروەها وتی ؛ یارمەتییە چەکئامێرییەکانی مانگانە لە فەڕانسەوە بۆ ئوکراین هەتا کۆتایی ژانڤییە لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو، سێ هێندە زیاد دەکاو ئەوەش، "پێشکەوتنێکی بەرچاوە".

لە کاتی دەسپێبوونی هێرشی سەربازیی ڕووسیا بۆسەر ئوکراین(٤ی فێڤرییەی٢٠٢٢)، ڕۆژاوا یارمەتیی دراڤی و چەکئامێریی زۆری رەوانەی ئوکراین کردووە. ڕووسیاش چەندین جار داوای لە رۆژاوا کردووە، "پۆمپاژ" یان دانی چەکەمەنی بە ئوکراین بوەستێنێ و ڕایگەیاندووە کە درێژەی وەها ڕەوتێک، شەڕ وپێکدادان و دوژمنایەتیی نێوان ڕووسیاو ئوکراین درێژتردەکاتەوە.

وەزیری بەرگریی فەڕانسە، وتی: کۆمپانیای "نکستەر" پێشتر سی مانگی کات پێویست بوو هەتا چەکێکی جۆری سزار بەرهەم بێنێ بەڵام ئێستا تەنیا پانزە مانگ دەخایەنێ و فەرمانبەرەکانی زۆر چالاکانەتر کارەکە ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ