گۆترێش: هیچ شتێک دۆخی غەزە پاساو نادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424675-گۆترێش_هیچ_شتێک_دۆخی_غەزە_پاساو_نادا
ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و لەسەرویەوە فەلەستین وتی هیچ شتێک دۆخی غەزە پاساو نادا.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2024 04:00 Asia/Tehran

ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و لەسەرویەوە فەلەستین وتی هیچ شتێک دۆخی غەزە پاساو نادا.

ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و لەسەرویەوە فەلەستین وتی هیچ شتێک دۆخی غەزە پاساو ناداو خەڵکی ئەو کەرتە ڕوبەڕوون لەگەڵ کاولکاریەکی بەربڵاوو هەربۆیە هیچ شتێک ئەو دۆخە پاساو نادا، لە غەزە هەموو برسین و زۆرتر لە پێنسەد هەزار کەسی نیشتەجێی ڕەفەحیش تووشی پەتای نەخۆشی هاتوون.

ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتیشی: ڕێژەی ئەو یارمەتیە مرۆییەی کە دەگاتە ئەو کەرتە بەهیچ شیوەیەک وڵامدەر نیەو کێسەمان ئەوەیە کە لۆری یارمەتیەکان بەچری دەپشکندرێن و بەردەگیرێ بە بردنی کەلوپەلی پێویست، هەربۆیە ئێستاکە دەمانهەوێ دەستمان بە باکوری ئەو ناوچە ڕابگا تاکوو بەخێرایی یارمەتی بگەیەنین، ئەو شەرە دەرەوەی ئەو کەرتەشی بشێو کردوەو توندو تیژی شارۆچکەنشینەکان لە لێواری ڕۆژئاوا سەرچاوەیەکی دیکەی دڵگرانیمانە، چونکە مەترسی پەرەگرتنی شەری ناوچەیی لەبەر شەڕەکەی غەزە بەتەواوی دیارە.