ڕووسیا: تورکیا، لەبەرامبەر هاوپەیمانیی ناتۆدا بەرپرسیارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424684-ڕووسیا_تورکیا_لەبەرامبەر_هاوپەیمانیی_ناتۆدا_بەرپرسیارە
وتەبێژی کۆشکی کرێملین لەبارەی بڕیاری تورکیا لەمەڕ قەبووڵکردنی پەیوەستبوونی سوید بە ناتۆ، وتی کە ئانکارا ئەندامی ئەو هاوپەیمانییەیە، بۆیە لەبەرامبەریدا بەرپرسیارە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2024 11:30 Asia/Tehran

وتەبێژی کۆشکی کرێملین لەبارەی بڕیاری تورکیا لەمەڕ قەبووڵکردنی پەیوەستبوونی سوید بە ناتۆ، وتی کە ئانکارا ئەندامی ئەو هاوپەیمانییەیە، بۆیە لەبەرامبەریدا بەرپرسیارە.

"دیمیتری پێسکۆف" وتی کە ڕەزامەندیی تورکیا لەگەڵ داوای سوید بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ، "بڕیاری سەربەخۆیانەی ئانکارا"یە.

پێسکۆف هەروەها وتی: تورکیا یەکێ لە ئەندامانی ناتۆیە، بۆیە لەهەمبەر ئەو هاوپەیمانییە سەربازییەدا، بەرپرسیارە.

پەرلەمانی تورکیا رۆژی سێ شەممە بە٢٨٧دەنگی "ئەرێ" لەهەمبەر٥٥دەنگی"نا"، ئەندامەتی سویدی پشت ڕاست کردەوە.

ئێستا، هەنگاریا تەنیا وڵاتی ئەندامی ناتۆیە کە هاتنی ئەو وڵاتەی باکوری ئوروپا بۆ ناتۆی ئیمزا نەکردووە.

فەنلاندو سوید، هەردووک وڵاتی باکوری ئوروپاو نزیک یان هاوسنور لەگەڵ رووسیا پاش دەسپێبوونی شەڕی مۆسکۆ دژ بە ئۆکراین لە فێڤریەی٢٠٢٢ داوای بەئەندامبوونی لە ناتۆدا هێنایەئاراوە.

تورکیا، ئەندامەتی فەنلاند لەو هاوپەیمانەی لەمانگی ڕاست پشت ڕاست کردەوە بەڵام وتی کە چاوەڕوانە سوید پێبەند بێ بە یادداشتە سێ قۆڵییەکەی ژۆئەنی٢٠٢٢ بۆ ڕاگەیشتن بە نیگەرانییە ئاسایشییەکانی ئانکارا.