کانونی دوھەم 27, 2024 15:30 Asia/Tehran

سەرۆکی دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بارودۆخ بۆ ڕەچاوکردنی هەنگاوی پێویستی کاتی سەبارەت بە ڕژیمی زایۆنیستی لە شەڕەکەی غەزە لەئارادایە وتی: خەڵکی فەلەستین بە پاڵپشتی لەلایەن کۆنڤانسیۆنی کۆمەڵکوژی نەکردن دان و هەربۆیە پێویستە ئیسڕائیل بەرپرسایەتیەکانی ئەو کۆنڤانسیۆنە لەبەر چاو بگرێ.

"جوان دۆنگۆ" ئەمڕۆ هەینی بڕیاری یاسایی خۆی لەپەیوەند لەگەڵ هەنگاوی پێویستی خێراو کاتی بۆ هەڵپەساردنی چالاکیە سەربازیەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە ڕاگەیاند، ئەو دادگایە لە بڕیارە یاسایەکەی ئەمڕۆی خۆی دا مافی خۆی بۆ ڕاگەیسشتن بەو دۆسیە پشتڕاست کردەوەو داوای لەو ڕژیمە کرد کە هەنگاو هەڵبگرێ بۆ بەرگرتن لە کۆمەڵکوژی.

سەرۆک و دادڤانی دادگای لاهە لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە دیوان لەو کارەساتەی کە لە غەزە لە ڕوودانە یەگجار ئاگادارەو ئەو قەڵاچۆیە شەرمەزار دەکا.

سەرۆکی دیوانی داگەری هەروەها وتی دادگا داواکاری ئیسڕائیل بۆ وەلانانی ئەو دۆسیەش بەرپەرچ دەداتەوەو وێڕای ئاماژە بە دۆخی قەیراناوی ئەو کەرتە شەهیدکرانی زۆرتر لە بیست و شەش هەزار فەلەستینی پێداگریشی کرد کە ئیسڕائیل پێویستە هەنگاوگەلێک بەئامانجی باشترکردنی دۆخی مرۆیی لە گیزە بهاوێژێ و لەماوەی مانگێک دا سەرجەمی هەنگاوە کاتیەکانی ڕەچاوکراو بە دادگا ڕابگەیەنێ.

ئەو بڕیارە یاساییە بەڵێنە مافیاساییە نێونەتەوەیەکان دادەسەپێنی بەسەر ئیسڕائیل دا.

سەرۆکی ئەو دادگایە وێڕای ڕاگەیاندنی هەنگاوگەلی یەگجار پێویست و گرینگ سەبارەت بە دۆسیەی کۆمەڵکوژی لە غەزە لەلایەن ئیسڕائیلەوە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئیسڕائیل پێویستە بەرنەگرێ بە دەستڕاگەیشتنی خەڵکی غەزە بە یارمەتی پێویستی مرۆیی و و هاوکات بواری  گەیشتنی خێرایی یارمەتی مرۆیی پێویست بۆ خەڵکی ئەو کەرتەش بڕەخسێنێ.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەرکەوتنی  ئەفریقای باشوری لە دیوانی سزای دادگەری لە پرۆسەی هێنانەئارای سکاڵا بەدژی ڕژیمی زایونیستی لە گەل و حکومەتی ئەو وڵاتەو گەلی فەلەستین و خاتوو ناڵدی پاندۆری وەزیری دەرەووەی ئەفریقای باشوور پیرۆزبایی کرد.    

 

سەرپەیڤ