کانونی دوھەم 28, 2024 09:00 Asia/Tehran

وەرزێرانی فەرانسایی دوێنێ هەینی و لەدوای ناڕەزایەتی سەرانسەری بەرامبەر بە نرخی کەمی خواردەمەنی و بڕۆکڕاسی لەڕادەبەدەر لە نێو دام و دەزگا حکومیەکان، ڕێگاکانی لکاو بە جادە سەرەکیەکانی دەوری پاریسیان داخستن.

یەکیەتیە کشتوکاڵیەکانی فەڕانسا خوازیاری پێکهێنانی کۆسپ و بەربەست لە نێوخۆو دەرەوەی پاریس بوون تاکوو زەخت و گوشاری خۆیان زۆرتر بکەن لەسەر حکومەتەکەی گابنرێل ئاتالی سەرۆک وەزیرانیان.

وەرزێڕەکان ناوبراو تۆمەتبار دەکەن کە بەڕادەی پیویست یارمەتی نەداون.

هەر بەپیی ئەم ڕاپۆرتە وەرزێرانی فەڕانسایی بەهۆی ئامێرگەلی کشتوکاڵی ئەو ڕێگەیانەیان داخستن کە پاریس دەلکێنن بە شاری لەیلی باکوری ئەو وڵاتە بە بلژیکا.

یەکیەتیە کشتوکاڵیەکانی فەڕانسا بەنیازیشە کە هێڵە سەرەکیەکانی هاتووچۆ لە دەوری شاری پاریس بۆوێنە شارێگەکان بەهۆی بەربەستگەلێک دابخا.

وەزیرانی کشتوکاڵ و دارایی ئەو وڵاتەش بەئامانجی کەم کردنەوەی بارگرژیەکان لەگەڵ بەرپرسانی پێسەسازی خواردن سەبارەت بە نرخی ڕەوای بەرهەمەکان وەک وێنەیەکی گرینگی ناکۆکی نێوان وەرزێران و حکومەت وتووێژ بکەن.

فەڕانسا ماوەی دوو هەفتەیە کە ناڕەزایەتی وەرزێرانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵاتەکەی بەخۆوە دەبینێ و کە ئەو ناڕەزایەتیانە هاوکات و هاوڕین لەگەڵ ناڕەزایەتی وەرزێرانی ئاڵمانیاو پۆڵۆنیا کە ئەوانیش دژبەرن لەگەڵ دابەزینی ئاستی ستانداردەکانی ژیان.

سەرپەیڤ