کانونی دوھەم 29, 2024 11:00 Asia/Tehran

وەرزێرانی فەرەنسی بە ئاماژە بەوەی کە ئەو خاڵە هاندەرانەی حکومەت ڕایگەیاندووە بۆ سەرکوت کردنی خۆپیشاندانەکانی ئەوانە و بە رادەی پێویست داخوازەکانیان سەبارەت بە زیاتربوونی داهات و باشتر بوونی ڕەوشی ژیانیان دابین ناکات، درێژەیان دا بە ناڕەزایەتی دەربڕینی سەرانسەریی خۆیان.

لە کاتێکدا کە گەورەترین سەندیکای وەرزێرانی فەرەنسا (FNSEA) ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێ لە ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی، زۆرێک لە وەرزێران ئەمڕۆ لە جووتسایدەکان  و جادە سەرەکییەکان بەرەوڕووی لەمپەرە و تەگەرە بوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینەکانیان. کابینەی گابرییەل ئاتێل سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ڕۆژی ڕابردوو پلان و بەرنامەکانی سەبارەت بە کەم کردنەوەی هێدی هێدیی سوبسیدی حکومتیی بەشی کشت و کاڵی وەلانا و پلانی دیکەی دانا بۆ کەم کردنەوەی ئەو گوشاری دراوی و کارگێرییەی کە زۆرێک لە وەرزێران بە دەستیەوە دەناڵێنن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ وەرزێران دەڵێن ئەو پلان و بەرنامانەی کە سەرۆک وەزیران ڕایگەیاندووە بۆ ئەوان بەس نییە و  یارمەتیدەر نابێ بۆ باشتر کردنی دۆخی داهات  و بژێویان؛ هەربۆیە سوور دەبن لە سەر دانانی تەگەرە و لەمپەرگەلێک لە سەر ڕێگاکانی بەرەو پاریس.

وەرزێرانی فەرەنسی پێشتریش دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی سەرانسەریان بەرامبەر بە نرخی کەمی خۆراک و خواردن و بوروکراسی لەرادەبەدەری دام و دەزگە حکومییەکان ، بە ماشین و کەرەستەگەلی کشت و کاڵییان دەستیان دابوویە داخستنی ژمارێک لە ڕێگا و بانە سەرەکییەکانی هاتووچۆ بەرەو پاریس. 

سەرپەیڤ