کانونی دوھەم 31, 2024 08:30 Asia/Tehran

جێگری وتەبێژی پنتاگۆن ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، لە ٧ی تئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ تا ٢٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٤ ، ١٦٥ جار هێرش کراوەتە سەر سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق و سوریا.

سابرینا سینگ باسی لەوەش کرد کە ٦٦ لەو هێرشانە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و ٩٨ جاریش بۆ سەر دامەزراوەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا بوون.

بەپێی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی پنتاگۆن، سینگ هەروەها وتیشی: لەم هێرشانەدا نزیکەی ٨٠ سەربازی ئەمریکایی برینی کارییان لێکەوتووە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق تا ئێستا بە دەیان جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک، بنکەکانی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە ڕۆژاوا و باکوری عێراق کوتاوە.

خۆڕاگریی عێراق، ئەمریکا بە بەرپرسی سەرەکی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە دەزانێت و جەختی کردووە لەسەر ئەوەی کە تا ئەو کاتەی دەستدرێژیکرانە سەر غەززە بەردەوام دەبێت، خەباتکارانیش بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان.

سەرپەیڤ